شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، 50 چەکداری داعش، کە عێراقیین و لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەكە دەستگیرکراون، ڕادەستی عێراق کرانەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “عێراق ئەمڕۆ شەممە 50 تۆمەتباری بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە وەرگرتەوە، کە ئەو کەسانە سەرجەمیان عێراقی بوون و لە سنووری خاکی سوریا دەستگیرکراون”.
ڕاشیگەیاندووە، ڕادەستکردنەوەکە بەهەماهەنگی بووە لەنێوان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و لایەنی سوری، ئەو داعشانە ڕادەستی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراون.