لەزانکۆی دهۆک 85 خوێندکار بەهۆی خواردنی خراپەوە ژەهراوی بوون

ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی دهۆک دوای ئەوەی لە یەکێک لە کافتریاکانی ناو کۆمەڵگای زانکۆ نانیان خواردووە ژەهراوی بوون و هەندێکیان دوو ڕۆژە لە نەخۆشخانەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، ژمارەی خوێندکارەکان 85 خوێندکارن و سەرجەمیان لە هەردوو کۆلێژی زانست و پەروەردەی بنیاتن لەزانکۆی دهۆک.

بەپێی زانیارییەکان ئەو خوێندکارانە لەیەکێک لە کافتریاکان لەناو کۆمەڵگای زانکۆی دهۆک خواردنیان خواردووە، دواتر بەهۆی ژەهراویبوونیانەوە تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوون.

لەوبارەیەوە بێوارموسا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “ئێمە لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی ژەهراوی بوونی ئەو ژمارە لە خوێنداکاران کە بەهۆی خواردنی کافتریایەک بووە و دواتر ئەنجامی بەدواداچونەکانمان بڵاودەکەینەوە”.

بەپێی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ژمارەیەک  لەو خوێندکارانە ماوەی دوو ڕۆژە لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا بۆ  کۆچبەران: گەشتکردن لەڕێگەی بیلاڕوسیاوە بڕیارێکی پڕ مەترسییە

بابەتی دواتر

بەریتانیا پلانی سەربازیی بۆ ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیا ئامادەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە پێشتر لە هەورامان فەرمانی گرتنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ یەكشەممەی…
Total
0
Share