لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە

شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێک لە گوندی کۆچەکی ناوچەی ناوشوانی کەرکوک تەقەیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرد و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە.

هێرشەکە بۆسەر سەنگەرەکانی فەوجی سێی لیوای 14ی هێزەکانی پێشمەرگە بووە و وەڵامی هێرشە چەکدارییەکە دراوەتەوە.

لە هێرشەکەدا هیچ پێشمەرگەیەک فیشەکی بەرنەکەوتووە، بەڵام بەهۆی شووشەی پەنجەرەی سەنگەرەکەوە پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە.

هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکداران لە سنووری کەرکوک یەکەم هێرشی چەکدارانی نەناسرا و چەکدارانی داعشە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share