ته‌رمى قوربانییه‌كى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

دواى نزیكه‌ى 20 ڕۆژ له‌ بێسه‌روشوێنبوونى ته‌رمه‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ ته‌رمى شوانه‌كه‌ى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌.

نووسینگەی پارێزگارى هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “وێڕای دەستخۆشیمان لەهێزەکانى (بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى) و ڕێکخراوەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەگەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی شەوی 2021/12/17، بەردەوامبوون کە به‌هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایه‌وه‌، دوو هاوڵاتی بێسەروشوێن بوون بەناوەکانی( ئومێد شامل) و منداڵێک بەناوی (دانەر نەبەز)”.

ئاشكراشیكردووە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی ئومێد شامل دۆزرایەوە”.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە. قائیمقمایەتی…
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا…
Total
0
Share