كازمی لەسەر كێشەی دواكەوتنی موچە دەدوێت

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی” دەشڵێت، هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و چارەسەرمان بۆ داناوە.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی”.

كازمی، لە تویتەكەیدا كە بە زمانی كوردی-یش بڵاویكردوەتەوە،‌ وتیشی، “بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و لەپلانی (وەرەقەی سپی) چارەسەرمان بۆ داناوە”.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لەنێوان كازمی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دەربارەی كۆبوونەوەكە لیژنەكە ڕایگەیاند، ڕێككەوتن كراوە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای قەرز لەپێناو دابەشكردنی موچە.

سەرۆكوەزیران ئەوەشی خستەڕوو، خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی ڕێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی موچە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئەحمەد مولا تەڵاڵ، وتەبێژ بەناوی سەرۆكوەزیران ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكەی نێوان كازمی و لیژنەی دارایی ئیجابی بووە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی.

مولا تەڵاڵ لە تویتێكدا ئەوەشی وت، “قوتی فەرمانبەر و پێویستیی زامنكردنی بەخێرایی خواستی هاوبەش بووە و چاومان لەسەر دەنگدان لەسەر یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییە لە پێنجشەممەی داهاتوو بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران”.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساكە كرد. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەكەش ئەوپەڕی كاتی نێوان خوێندنەوەی كۆتایی بۆ هەر پرۆژەیاسایەك و دەنگدان لەسەری 72 كاتژمێرە، بۆیە پێویستە چوارشەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر پرۆژەكە ئەنجامبدرێت.

هەفتەی ڕابردووش عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەو ماوەیەی پێویستیانە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە لەپاش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای قەرز تەنها دوو ڕۆژە.

 

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی

بابەتی دواتر

شۆڕشی زانست.. بۆیەیەكی سپی دەبێتە جێگرەوەی ساردكەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، چه‌ند ئامراز و سیاسه‌تێكی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكارى نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێن بۆ ڕیكلامه‌كانى…
Total
0
Share