گوندێكی برادۆست لەلایەن سوپای توركیاوە گەمارۆدراوە

ڕێگەنادەن هیچ هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی بچێتە دەرەوە

لەلایەن سەربازانی سوپای توركیاوە گوندی (دایلای) لە دەڤەری برادۆست گەمارۆدراوە و ڕێگەنادەن هیچ كەس لە ماڵی خۆی دەربچێت و هەر كەسێكیش بچێتە دەرەوە، یان تەقەی لێدەكەن یان دەیڕفێنن، وەك ئەوەی سایتی ڕۆژنیوز بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی سایتەكە، سەربازانی سوپای توركیا گەمارۆیان خستووەتەسەر گوندی دایلای لە ناوچەى برادۆستى سەر بە شارەدێی سیدەکان، ڕێگەنادەن هیچ هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی بچێتە دەرەوە، تەنانەت بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ و پێداویستییەکانیشیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەو كارەی سوپای توركیا، “لە چوارچێوەی هەڵمەتی چۆڵکردنی گوند و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەسەربازگەکردنیانە لەلایەن سوپای تورکیاوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە سوپای تورکیا لە 31ی كانونی یەكەمی 2021دا لەهەمان گوند دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا) ڕفاند و دواتر بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، ڕەوانەی سەربازگەی ڕووبارۆك لە هەرێمی شەمزینان لە باكووری كوردستان كراون، كە سەربازگەیەكی گەورەی دەوڵەتی توركیایە.

بابەتی پێشتر

سەدر و چێوەی هەماهەنگی سێیەم كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

درەختی تیمساح چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share