لە 2018وە ساڵانە یەك كاتژمێر پێدانی کارەبا زیادیکردووە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماری جیاوازیی نێوان سێ ساڵی کارکردن و بەرهەمهێنان و ‏پێدانی کارەبای بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو ئامارە لە ساڵی 2018وە تا ئێستا سێ کاتژمێر ‏پێدانی کارەبا زیادیکردووە.‏

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی کارەبا، بەرهەمهێنانی کارەبا لەو سێ ساڵەدا (2018-2021) ‏نزیکەی 26% بەرزبووەتەوە، ژمارەی هاوبەشانی کارەباش نزیکەی 21% زیادبووە، ‏هەروەها کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیاد بووە.‏

بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەت بێت، بەرهەمهێنانی كارەبا 5% زیاتر بووە لە زۆربوونی ‏ژمارەی هاوبەشان.‏

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، داهاتی کارەبا زیاتر لە 185% بەرزبووەتەوە و لەماوەی ‏سێ ساڵدا 690 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە، دەشڵێت، ساڵی ڕابردوو 17 کاتژمێر ‏کارەبای نیشتمانی دراوەتە هاوبەشان.‏

No photo description available.

بابەتی پێشتر

ئێران 125 کەسی وەک تۆمەتباری کوشتنی قاسم سولەیمانی دەستنیشانکردووە

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئێواره‌ شه‌پۆلی‌ باران و به‌فر كۆتاییدێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share