دووبارە لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل خەڵک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەش لەسەر شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵێ لەنێوان دوو ماڵدا درووستبووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکە برینداربووە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاندووە، “ڕووداوەکە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ بووە و شەڕەکە لەنێوان دوو ماڵی دراوسێدا ڕوویداوە، بەهۆیەوە کەسێک بەناوی (ع،ع) تەمەن 35 ساڵ کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، “دۆخەکە لەلایەن پۆلیسەوە کۆنترۆڵکراوە و هێزەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە”.

ساڵی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی هاوشێوەدا لە هەولێر لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share