سلێمانی.. شەوی سەری ساڵ 45 کەس بەهۆی ڕووداوی جۆراوجۆرەوە گەیەنراونەتە ‏نەخۆشخانە

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا 155 ‏کەس، کە بەهۆی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانەوە تەندروستییان تێکچووە، چارەسەریان ‏بۆکراوە. ‏

بەپێی وتەی سامان نادر، تەنها لە شەوی ڕابردوودا 45 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی ‏شەڕەچەقۆ، کەوتنەخوارەوە، بورانەوە و ڕووداوی هاتوچۆ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و ‏چارەسەریان بۆ کراوە.‏

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، 110 حاڵەتی دیکەش هەبوون کە لەشوێنەکانی خۆیان ‏چارەسەریان بۆکراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی كارتی ڤاكسین وەك مەرجی ڕاییكردنی مامەڵە دیاریدەكات

هەر بازرگان و خاوەنكارێك كارتی ڤاكسینی پێنەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە مامەڵەی بەڕێناكرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share