به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاتر ده‌كات.
كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كه له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر چا له پله‌ى گه‌رمیی زیاتر له 60 پله بخورێته‌وه ئه‌گه‌ره‌كانى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سورێنچك زیاتر ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه پشتى به به‌شداریكردنى 50 هه‌زار كه‌س به‌ستووه، ته‌واوى زانیارییه‌كان له‌باره‌یانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه و مه‌ترسیی تووشبوونیان به‌و جۆره‌ى شێرپه‌نجه لەسەربووە.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رهارد ئیسلامى له كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، “گوێمان لێده‌بێت كه زۆربه‌ى خه‌ڵك چا، قاوه و خواردنه‌وه‌كان به گه‌رمی ده‌خۆنەوە، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چاى گه‌رم له پله‌ى سه‌روو 75 پلەی سەدی ده‌خۆنەوە، تووشی شێرپه‌نجه‌ى سورێنچك ده‌بن”.
ئاشكراشیكردووه، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانى توێژینه‌وه‌كەیان، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌متر له 700 میللیلتر چا له پله‌ى گه‌رمى زیاتر له 60 پله بخواتەوە، مه‌ترسی تووشبوونى به شێرپه‌نجه‌ى سورێنچك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژانه زیاتر له‌و بڕه له پله‌ى گه‌رمی زیاتر له 75 پله بخورێته‌وه، 90% ئه‌گه‌ری تووشبوونى به‌و جۆره‌ى شێرپه‌نجه لەسەردەبێت.
بۆیه پسپۆڕە پزیشكییەكە ئامۆژگاریی خه‌ڵك ده‌كات، چا به‌و گه‌رمییه نه‌خۆنەوە و كه‌مێك چاوەڕێ بكه‌ن تا ساردببێته‌وه.