ئەمساڵ تەنها پەكەكە و حدکا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاكییان هەبووە

ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەنها یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات “یەرەکە” و ‏حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیان هەبووە و لە پێکدادانەکاندا 16 گەریلا و ‏پێشمەرگە شەهیدبوون و بەدیلگیراون.‏

لە ئەمساڵدا 12 جار پێکدادان لەنێوان حزبە کوردییەکان و سوپای پاسداراندا ڕوویداوە، ‏لەو ژمارە پێکدادانە 13 ئەندامی حزبە کوردستانییەکان شەهیدبوون و سێ ئەندامی پژاک-‏یش بەدیلگیراون، ئەمە لە ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاودا هاتووە.‏

ئامارەکە نیشانی دەدات، 13 ئەندامی سوپای پاسداران لە پێكدادانەكان لەگەڵ حزبە ‏کوردییەكاندا کوژراون، زۆرترین پێکدادانەکانیش لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ‏ورمێدا بوون و سێ پێکدادانیش لە پارێزگای سنە بووە.‏

لە کۆی پێکدادانەکاندا 9 گەریلای پەکەکە و و لایەنە نزیكەكانی ئەو پارتە و هەروەها ‏چوار پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – حدكا شەهیدبوون.‏

لەگەڵ ئەو پێکدادانەدا ئێران و تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا بارەگاکانی یەرەکە و ‏حزبەکانی دیکەی کوردستانی ئێرانیان بۆردوومانکردووە و دوو گەریلای یەرەکە لە ‏سنوری پارێزگای سلێمانی شەهیدبوون.‏

بابەتی پێشتر

سەدر: كۆبوونەوەی پەرلەمان دواناخرێت و كۆمسیۆن و دادگا بێلایەن و دەستپاك بوون

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان گەرمیان لە نەوتی سپی بێبەشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاخۆ تەرمێک دۆزرایەوە

لە رووباری خابوور تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری خابوور…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share