دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندكرد.
كەمێك لەمەوبەر دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندكرد.
بڕیاری پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە كۆبوونەوەیەكدا درا كە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامیدا و تیایدا سكاڵاكەی هاوپەیمانیی فەتحی ڕەتكردەوە كە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كردبوو.
لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیدا هاتووە، پارتی سیاسی مافی هەیە لە ماوەی سێ ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا بەشێوەیەكی فەرمی تانە لە ئەنجامەكان بدات.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەڵێت، تەنها ئەنجومەنی دادوەری دەسەڵاتی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەیە كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە سەریانهەڵداوە.