دادگاى فیدراڵی سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵیی عێراق دانیشتنێكى تایبەت بە بڕیاردان لەبارەی ‏سكاڵاكانى هاوپه‌یمانیی فه‌تح لە دژی‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ دانیشتنێكى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى سكاڵاى هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ئه‌نجامه‌كانى ‏هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هاوپەیمانیی فەتح و بەشێك لە لایەنە شیعییەكانی دیكەی نزیك لە ئێران لە ئەنجامەكانی ‏هەڵبژاردن ڕازی نین و دەڵێن ساختەكاری كراوە، بۆیە لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان ‏تۆماركردووە.‏

شه‌وى ڕابردووش، قه‌یس خەزعەلى، ئه‌میندارى گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ وتارێكدا بۆ به‌شێك له‌ لایه‌نگرانى ڕایگه‌یاند، “به‌پێی هه‌ندێك زانیاریی دزه‌پێكراو دادگاى فیدراڵى له‌ژێر فشاری ده‌ره‌كیدا ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند دەکات”.

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “ئەو بەڵگانەى لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامى هەڵبژاردن پێشکەشى دادگاكه‌یان کردووە تەکنیکى و وردن”.

بابەتی پێشتر

سوننه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیان ڕێككه‌وتن

بابەتی دواتر

چیرۆکی بەشێک لە کاریگەرترین وێنەکانی ئەمساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە مەسیحییەكان چۆڵدەكرێت

مانگانە 20 خێزانی مەسیحی عێراق بەجێدەهێڵن و لویس ساكۆ دەڵێت، “پێشێلكاریی بەرامبەر بە مەسیحییەكان دەكرێت و پەراوێزدەخرێن”. لویس…
Total
0
Share