عێراق 110 كۆچبەر لە پۆڵەنداوە دەگەڕێنێتەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “110 كۆچبەر لە سنوورەكانی پۆڵەنداوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵات”.

ئەو كۆچبەرانە بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق و باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا و وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەو كەیسە كردووە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وایوت.

سەحاف ڕاشیگەیاند، ئەو 110 كۆچبەرە لەڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و بەغدادەوە دەگەڕێندرێنەوە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی دوایین شەپۆلی كۆچكردن لە هەرێمی كوردستان و عێراقەوە بۆ ئەوروپا و داخستنی سنوورەكانی یەكێتیی ئەوروپا بەڕووی كۆچبەراندا، حكومەتی عێراق لەڕێگەی چەندین گەشتی ئاسمانییەوە بەشیك لەو كۆچبەرانەی گەڕاندووەتەوە كە خۆویستانە دەگەڕێنەوە.

پێشتر ئەحمەد سەحاف ئاشكرایكردبوو، تا ئێستا سێ هەزار و 556 كۆچبەر گەڕێندراونەتەوە و لەڕێگەی نۆ گەشتی ئاسمانییەوە بە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراق هاتوونەتەوە وڵات.

بەپێی وتەی ئەحمەد سەحاف، تا ئێستا وەزارەتی دەرەوە 383 پاسپۆرتی داوە بەو هاوڵاتییانەی لە بیلاڕوسیا و لیتوانیا و لاتڤیا و پۆڵەندا پاسپۆرتەكانیان ونكردوون، باڵیۆخانەكانی عێراق لە مۆسكۆ و وارشۆ بە بەردەوامی كاردەكەن بۆ ئەوەی پاسپۆرت بدرێت بەو هاوڵاتییانە و بتوانن بگەڕێنەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێكیان لە نزیك حەمرینە.. لە چوار پارێزگا ئۆپەراسیۆن دژ بە داعش دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێك لە بەسڕە بە 350 مۆری ساختەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share