لە دەیەی داهاتوودا داهاتی نەوتی عێراق هەڕەشەی لەسەرە

وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداریدا لە داڕمانی داهاتەکانی نەوت لە دەیەی داهاتوودا، ‏داڕمانەكە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ ئابوریی عێراق و مووچەی فەرمانبەران.‏

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بەئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، ‏عێراق مەترسیی داڕامانی داهاتەکانی نەوتی لەسەرە لە پێنج بۆ 10 ساڵی داهاتوودا، ئەو ‏مەترسییەش لەماوەی نێوان ساڵای 2030 بۆ 2040 ڕوودەکاتە عێراق. ‏

وەزیری عێراقییەكە پێیوایە، بونیادی دارایی لە عێراق چەقبەستووە، بۆیە لەگەری ئەوەی ‏داهاتی نەوت ڕووبەڕووبووی هەر کێشەیەک ببێتەوە، ئابوریی وڵاتەكە و تەنانەت ‏مووچەی فەرمانبەرانیش ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.‏

لای خۆیەوە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ‏وتووە، پێشبینی دەکەن نرخی نەوت بۆ سەروو 75 دۆلار بەرزببێتەوە، ڕێکخراوی ‏ئۆپیک هەوڵدەدات بەشێوەیەکی ئەرێنی کۆنترۆڵی بازاڕی نەوت بکات.‏

بابەتی پێشتر

تەرمی كۆچبەرە قوربانییەكانی مانش گەڕێندرانەوە و بەخاكدەسپێردرێن

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی خۆكوژی لە ئاهەنگێكی كریسمسدا كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share