بەپێی ڕاگەیەندراوێکی خاڵی سنووریی پێشخابوور لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێگا بە کۆمەڵێک کەس دەدرێت لە ڕۆژئاواوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای ماوەیەک لە داخستنی خاڵە سنوورییەکە.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگایان بەو كەسانە نەداوە كە ویستوویانە لە ڕۆژئاواوە بگەڕێنەوە باشوور.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی “شەوکەت بەربەهاری” بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشخابوور لە بەری ڕۆژئاواوە، دوێنێ پێنجشەممە ڕێگا بە کارمەندانی ڕێکخراوە مرۆییەکان دراوە لە ڕۆژئاواوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
بەپێی خشتەیەک لە بەرپرسی دەروازە سنوورییەکە بڵاویکردووەتەوە، هاتوچۆ و جووڵە لە پێشخابوور بەمشێوەیە دەبێت:
– ئەمڕۆ هه‌ینی 24ی دیسه‌مبه‌ر، ڕێگه به په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه پاسپۆرتی ئه‌وروپایی و بیانییان هه‌یه و له ڕۆژئاوای كوردستانن. له كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی تا كاتژمێر 4ی عه‌سر له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه.
– ڕۆژی شه‌ممه 25ی دیسه‌مبه‌ر، رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت بپه‌ڕنه‌وه، كه كارتی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان. ئه‌مه‌ش له كاتژمێر 9ی سه‌ر له به‌یانی تا 4ی ئێوارە له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه ده‌بێت.
بەپرسی دەروازەی پێشخابوور وتووشیەتی، ئه‌و ڕێككارانه ته‌نیا ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌گرنه‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی فەرمی له ده‌روازه‌ی سنووریی پێشخابوورەوە په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها ته‌نیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بەهۆی دروستبوونی گرژییەک لەنێوان کۆمەڵێک گەنجی ڕۆژئاوا و خاڵی سنووریی پێشخابوور لە بەری هەرێمەوە ماوەی هەفتەیەکە خاڵە سنوورییەکە داخراوە.