ئاكرێ.. دووكەڵی خەڵوز پێنج ئەندامی خێزانێكی كردە قوربانی

خەڵوزەكەیان بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكارهێناوە

لە گوندی قوپیکە-ی ئاكرێ، دایكێك و چوار منداڵ بەهۆی دووكەڵی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستداوە، خەڵوزەكەیان بۆ خۆگەمكدرنەوە بەكارهێناوە.

سەباح زوهێر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ ڕووداوەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای دووپاتكردەوە، ڕایگەیاند، ڕووداوەكە شەوی ڕابردوو بووە، دایك و چوار منداڵەكە بەهۆی دووكەڵی خەڵوزەكەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گیانیان لەدەستداوە.

دایكەكە تەمەنی 42 ساڵ بووە، دوو كچەكەشی تەمەنیان 17 ساڵ و 13 ساڵ، هەروەها دوو كوڕەكەی تەمەنیان 13 ساڵ و 11 ساڵ بوون.

بەرپرسەكەی تەندروستیی ئاكرێ وتی، تەرمی پێنج قوربانییەكە لە پزیشکی دادی ئاکرێیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share