ئەو تۆمەتبارانەی لە كەركوك ژن و پیاوێكیان سەربڕی دەستگیركران

ماڵی قوربانییەكان

لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە سێ كەس بە تۆمەتی سەربڕینی ژن و پیاوەكەی گەڕەكی شۆراوی شارەكە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و پشكنین و كۆكردنەوەی زانیاری و پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ بەشی ڕیشەكێشكردنی تاوانی پۆلیسی بەسرە ئەمڕۆ سێ تۆمەتباری هەڵهاتوو دەستگیركران، كە تۆمەتبارن بە سەربڕینی ژن و پیاوێك لەنێو ماڵەكەیاندا لەگەڕەكی شۆراو.

لە ڕووداوەكەدا كە لە 18ی تشرینی دووەمی ڕابردوو ڕوویدا، هەریەك لە (عەباس فازڵ ئەحمەد) و (نور بەدر جاسم)ی هاوسەری كوژران.

پۆلیسی كەركوك هۆكاری پشت تاوانەكە بۆ دزینی پارە و زێری قوربانییەكان دەگەڕێنێتەوە و ئاشكرایكردووە، “یەكێك لە ئەنجامدەرانی تاوانەكە كەسی نزیكی قوربانییەكان بووە”.

تۆمەتباران دوای كوشتنی قوربانییان و بردنی پارە و زیڕەكانیان، ئۆتۆمبێلەكەشیان بردن، بەڵام دواتر ئۆتۆمبێلەكەیان لەسەر ڕێگای دوسایدی پەنجاعەلی جێهێشتبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: پێشەوا هەورامانی هەر خەریكی ئیشەكەی خۆت بە ماشەڵڵا زۆر بەخەستی دەیكەیت و پسپۆڕیت لێوەرگرتووە

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامێكی توندی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت،”پێشەوا هەورامانی بەناو…
Total
0
Share