كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى لە چەند ناوچه‌یەک بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كات سبه‌ی شه‌و شه‌پۆلی بارانبارین كۆتایی دێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ كه‌ش سارد و هه‌وراویی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نمه‌باران و بارینى به‌فر له‌سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كان.

هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له‌ هه‌ولێر 10 پله‌، سلێمانى 10، دهۆك نۆ پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 11 و كه‌ركوك 12 پله‌ ده‌بێت.

كه‌شناسی پێشبینى ئه‌وه‌ى كردووه‌، سبه‌ینێ ئاسمان له‌كاتى به‌یانى زوودا هه‌وربێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستى باران و به‌فربارن له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان زیاتربێت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی له‌شه‌ودا بارانبارین كۆتایی دێت.

سبه‌ینێ به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له‌ هه‌ولێرنۆ پله‌، سلێمانى نۆ پله‌، دهۆك 8 پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 10 پله‌ و كه‌ركوك 12 پله‌ ده‌بێت.

ڕێژەى بەفر بارین لە هەندێک شوێن به‌مشێوه‌یه‌:

1- حاجی ئۆمەران 12 سم

2- مەرزى کێلێ 20 سم

3- کانی ماسی 5 سم

4- بامەرنێ 1سم

5- چیاى سەفین 1سم

لە چیاکانی ئاراس ، کارۆخ ، هندرێن باریوە

بابەتی پێشتر

FDA ڕەزامەندیی لەسەر یەکەم دەرزی لەجیهاندا بۆ ڤایرۆسی ئایدز دا

بابەتی دواتر

 دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share