زۆربەیان كوردن.. له‌ كه‌ناراوه‌كانى یۆنان به‌له‌مێك به‌ 70 كۆچبه‌ره‌وه‌ نوقم بوو

بەلەمێک بە 70 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی یۆنان نوقم بوو، داوای بەهاناوەچوونیان کردووە.

ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران له‌ هه‌ژمارى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، به‌له‌مێك به‌ 70 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانى یۆنان نوقمبووه‌ و نزیکەی 60 کەسیان کوردن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاتێك كۆچبه‌ره‌كان قسەیان لەگەڵ کردووە وتویانە وا خەریکە نوقم دەبین و مۆبایلەکەیان داخراوەتەوە.

به‌وته‌ى ئه‌و چالاكوانه‌ كورده‌، پۆلیسی یۆنان چووە بەدەم کۆچبەرەکانەوە، بەڵام تائێستا بە ‏فەرمی پۆلیس لەبارەی ڕزگاركردن یان بوونە قوربانیی كۆچبەرەكانەوە هیچی نەوتووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی: لەهەوڵی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانداین

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزیری تەندروستیی عێراق، لەهەوڵی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردە: ڕەخنەمان لە مامۆستایانی ژن لە ڕووە کارگێڕییەکەوە بووە نەک جیاوازیی جێندەری

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانێکی پێشووترییەوە دەدات کە کەموکوڕییەکانی کەرتی پەروەردەی بۆ زۆریی ڕێژەی مامۆستایانی ژن گێڕاوەتەوە…
Total
0
Share