تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی ئاسن لە هەولێر قوربانیی لێكەوتەوە

ڕوداوێكی تەقینەوە لەسەر ڕێگایەكی گشتی فۆتۆ: ئەرشیف

تەقینەوەیەك لەناو كارگەیەكی ئاسن لە هەولێر ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس بوونەتە قوربانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کارگەیەکی ئاسن لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر تەقینەوەیەك ڕوویدا، كە گوماندەكرێت بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە بێت، لە ئاكامیدا كەسێك گیانیلەدەستدا و یەكێتی دیكەش برینداربوون.

لە 15ی نیسانی ڕابردوو تەقینەوەیەكی هاوشێوە لە كارگەری ئاسنی (ماستەر ستیل) لە ناوچەی تانجەرۆ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە كرێكارێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە”. چرۆ…
Total
0
Share