دادگای بەریتانیا حاكمی دوبەی بە پێدانی پارەیەكی پێوانەیی بە هاوسەری پێشووی و منداڵەكانی ناچاردەكات

محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم حاكمی دوبەی و ئەمیرە هیا كچی حسێن هاوسەری پێشووی

دادگای باڵا لە لەندەن بڕیاریدا محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم، حاكمی دوبەی بڕی 554 ملیۆن پاوەند (733 ملیۆن دۆلار) بدات بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەمیرە هیا كچی حسێن بەمەبەستی پەروەردەی منداڵەكانی، كە ژمارەیەكی پێوانەییە لە بەریتانیا بۆ چارەسەری كێشەی لەو جۆرە.

زۆرینەی ئەو بڕە پارەیە بۆ هیا زڕخوشكی شا عەبدوڵڵای دووەم پادشادی ئوردن و دوو منداڵەكەی دەچێت بۆ دەستەبەركردنی گوزەرانیان بەدرێژایی ژیانیان و قەرەبووكردنەوەیان بۆ ئەو “مەترسییە گەورانە”ی خودی شێخ محەمەد هۆكاریانە.

دادوەر وتی، “داوای پاداشت بۆ خۆی ناكات (مەبەست هیا) بەڵكو بیمەی دەوێت” لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی ئەو موڵك و ماڵانەی بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی لەدەستیداون.

بابەتی پێشتر

لیژنه‌ى دارایی خه‌رجیى مانگانه‌ى مووچه‌ و پڕۆژه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی ئاسن لە هەولێر قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”. له‌…
Total
0
Share