گردبوونەوە و بایکۆت لە زانکۆکانی سلێمانی و ڕاپەڕین دەستیپێکرد

بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی سلێمانی و ڕاپەڕین بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە ناڕەزاییەتییان دەستپێکردووە.

کەمێک بەرلەئێستا بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم زانکۆکە گردبوونەوەیان ئەنجامدا، داوای دابەشکردنی مووچەکانیان و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکەن.

یەکێک لە فەرمانبەرانی بەشداربووی گردبوونەوەکە ڕایگەیاند، داوای مووچەی مانگی 12ی دەکەین کە مافی خۆمانە، جگەلەوەش پلە بەرزکردنەوە چەند ساڵێکە ڕاگیراوە و داوادەکەین دەستپێبکاتەوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە دەڵێن، ئەگەر هەموو مانگێکیش بەبێ لێبڕین مووچەمان پێبدرێت هێشتا ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەکانمان جۆرێکە لە لێبڕین.

لەلایەکی دیکەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین ماوەی هەشت ڕۆژە فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای دابەشکردنی مووچەی مانگی دوانزە دەکەن لەکاتی خۆیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی یەکەی نیشتەجێبوون دەبەخشرێتە کەسوکاری قـ.ـوربانیانی لافاوەکە

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە رووداوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەکانیان دابینبکرێت.…
Total
0
Share