بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی هەوڵی دەرهێنانەوەی موبایلەکەیدا دەستی گیرابوو.
بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، “پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی سەیر و دەگمەن کە ژنێک دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێ دەکەوێتە ناو تەوالێتی ماڵەکەی و هەوڵدەدات دەریبهێنێت بەڵام قۆڵی تێدا گیر دەبێت و نەیتوانیووە دەستی دەربکاتەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمی ڕزگارکردنی بەرگریی شارستانیی سلێمانی خێرا چوون بەهانای ڕووداوەکەوە و دوای هەوڵێکی زۆر بەچەند شێوەیەک لە کۆتایدا بە ناچاری لە ڕێگەی شکاندنی کاشی و سیفۆنەکەوە توانرا بە سەلامەتی ڕزگاری بکەن بێ ئەوەی زیان بە دەستی ژنەکە بگات و ژنەکە لە ئێستا تەندروستی جێگیرە.