مەسرور بارزانی: بەشێک لەهۆکاری لافاوەکە بۆ ئەو کارە خراپانە دەگەڕێتەوە لەپرۆژەکاندا کراون

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆ هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەیان بۆ چارەسەری کێشەکە و خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێناوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان مەسرور بارزانی بۆ هاوڵاتییانی زەرەرمەندی لافاوەکەی هەولێر ڕایگەیاند، ” منداڵ و برای ئێوە منداڵ و  برای ئێمەن، ئەم کارەساتە کاریگەریی لەسەر هەموومان هەبووە، هەموومان لەخۆشی و ناخۆشیدا بەیەکەوە دەبین”.

سەبارەت بەو هەنگاوانەی بۆ زیانەکانی ئەو کارەساتە گیراونەتەبەر وتی، “ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار و وەزیرەکان کۆبووینەوە، بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە کارەساتانە”.

جەختیکردەوە، هۆکارەکان بەشێکی بۆ کارەخراپەکانی ئەو پرۆژانە دەگەڕێتەوە کە ساڵانی ڕابردوو کراون،”ئێمە لیژنەمان پێکهێناوە بۆئەوەی کەمتەرخەمییەکان دیاریبکەن، تاوەکو بزانین لەکوێدا کاری زانستی نەکراوە هەرکەسێکیش کەمتەرخەم بوبێت لەڕووی یاساییەوە ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

وتیشی، ئێستاش بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاری کردن و هەنگاوی خێرا بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم کارەساتانە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگا و وەزارەتەکان لەکاردان و سەرقاڵن.

ڕایگەیاند، “لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ خەمڵاندنی ئەو زیانانەی بەر هاوڵاتییان کەوتووە، جاری پێشووش لیژنەکە ئەو کارەیان کردووە و ئەمجارەش دەیکەن و خەڵکانێکی خێرخوازیش ئامادەییان دەربرێوە بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی لێقەوماوان”.

بەپێی وتەی سەرۆکی حکومەت، پلانی درێژخایەنیان بۆ چارەسەری هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتانە هەیە و وتی، “بۆ ئەو مەبەستە لیژنەمان پێکهێناوە بۆ دیراسەکردنی دەوروبەری هەولێر بۆئەوەی ڕێڕەوی دەرچوونی ئاو بەشێوەیەکی سروشتی چارەسەربکەین، چونکە بەشێک لە کێشەکە ئەوەیە ڕێڕەوی ئاوەکە دەگیرێت”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک کارەساتی سروشتی لەتوانای مرۆڤ بەدەرە، بارانێکی ئێجگار زۆر لەماوەیەکی کەمدا باریوە بۆیە ئەم ڕووداوانە ڕوویانداوە.

داواشیکرد، بەهۆی ئەوەی ئەم شەپۆلی باران بارینە بەردەوام دەبێت و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدابکرێت و هەموولایەک هاوکاربن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە هەولێر پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share