وه‌زاره‌تى دارایی بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم، بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتێك دابەشبكرێت، لەكاتێكدا دوو ڕۆژە بەهۆی نەبوونی پارەوە مووچە دابەشناكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم لیستێكی نوێی مووچەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد، ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه دابه‌شده‌كرێت”.
لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هۆكاری سستیی دابەشكردنی مووچەی بۆ نەناردنی 200 ملیار دینارەكە گەڕاندەوە، بەڵام ئەمڕۆ عەلی حەمەساڵح هۆكارەكەی بۆ كۆنەكردنەوەی داهاتی ناوخۆیی گەڕاندەوە.
ئه‌مڕۆ بڕیاربوو مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان دابه‌شبكرێت، دیار نییە دابەشكراوە یان نا، بەو پێیەی دوێنێش وەزارەتی كشتوكاڵ مووچەی وەرنەگرت بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانكەكاندا.
پێشتریش فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداد به تۆڕی میدیایی ئێستاى وتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى عێراق پاره‌دار (ته‌مویل) نه‌كراون، 200 ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه‌نه‌كراوه.