خێزانێكى 12 كه‌سی ده‌ستگیركران كه‌ له‌ سوریاوه‌ هاتبوونه‌ عێراق ‏

هێزه ‌ئه‌منییه‌كانى عێراق خێزانێکی 12 کەسییان ده‌ستگیركرد، كه‌ لە سوریاوە ‏سنوورەکانی عێراقیان بەزاندبوو.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانێكى ئه‌مشه‌و خێزانێکی 12 کەسی، کە لە پێنج ‏ژن و حه‌وت منداڵ پێكهاتبوون، توانراوه‌ لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ببینرێن، كه‌ لە ‏سوریاوە سنوورەکانی عێراقییان بەزاندووە و لە نزیک گوندێکی سەر بە ڕەبیعە ‏دەستگیرکران. ‏

پێشتر ئەو خێزانە لە گوندی پیر قاسمی سەر بە شەنگالەوە چوونەتە سوریا، هێزە ‏ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەدا دەستپێکردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ئاشکرا دەکرێت

ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق هۆکارەکانی پشت هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهاندا ڕوونکردەوە و…
Total
0
Share