بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هاوڕێیانی مام جەلال: حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی خەڵک

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێیانی مام جەلال کۆبووەوە، ‏ستایشی خەباتی ئەوانی لە سەرخستنی شۆرشدا کرد و ڕایگەیاند، “لەئاست ‏قوربانیدانەکانتاندا بەڵێندەدەین یەکێتیی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە ڕێبازەکەی مام ‏وەربگرین”، دووپاتیشیكردەوە، حزب بكاتە ئامرازی خزمەتکردنی خەڵک.‏

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسی لە ‏شاری هەولێر چاویکەوت بە ژمارەیەک لە تێکۆشەران و هاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال. ‏

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام ‏جەلال کردەوە، لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورد و سەرخستنی شۆڕی نوێ.‏

ڕاشیگەیاند، “ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بەنرخی یەکێتیی نیشتمانیی ‏کوردستانن و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و ڕابردووتان جێگای ‏شانازییە، نەک ھەر بۆ خۆتان، بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و ‏وەفاداری خەباتی ئێوە بین”.‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین ‏یەکێتیی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە ڕێبازەکەی مام وەربگرین بۆ  گەشەپێدانی یەکێتی ‏و ڕاستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان”.‏

هەروەها بەڵێنیدا، نەھێڵن یەکێتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی بەکاربھێنرێت و دووپاتیکردەوە، ‏ئێستا یەکێتی یەکێتیی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی ‏سیاسی و یەکێتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.‏

وتیشی، “بە ڕوئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاویکردەوە، ”ئایە عەلی ئەبوبەکر توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی…
Total
0
Share