ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی گیانیلەدەستدا

ئیكرام عەلی هیدایەت

ئەمڕۆ ئیكرام عەلی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیكرام عەلی ئەمین، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێكۆشەرانی سەر بە مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گیانیلەدەستدا.

لای خۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی بە خانەوادە و کەسوکار و ھەڤاڵانی یەکێتی دەڵێت، “مامۆستا ئیکرام، پێشمەرگەی دێرین و سوارچاکێکی گەرمیانی و یەکێتییەکەی مام بوو، کە بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشییە خەبات و شۆڕشی نوێ و بۆ ساتێکیش دانەبڕا لە کۆڕی خەبات و ھەمیشە لە بەرەی گەلەکەی بوو. سەرباری ئەوەی بنەماڵەکەشیان تێکۆشەر و قوربانی بەخش بوون، ھەمیشە لە ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا بووبێت بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بەجێیدەگەیاند و لەجێی متمانەی ھەمووشمان بوو”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وەھامان لە ناخەوە نیگەرانیکردین و خۆمان بە بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.

بابەتی پێشتر

ڕووماڵێكى "ئێستا" كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

بابەتی دواتر

679 ڕۆژە دیۆکۆڤیچ لە لوتکەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی چاوی لەوەیە بە بەشداریی كاریگەریی ژنان و گەنجان لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتنی گەورە تۆماربكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی ژنانی كەمپینی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی لە…
Total
0
Share