دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌كرد.
ژینگه‌پارێزان له گردبوونهوهكهیاندا كه به تۆڕی میدیایی ئێستا-یان ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیە پێنج ڕۆژه مانیان له كاركردن گرتووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، دواى 75 ڕۆژ له وه‌رنه‌گرتنى مووچه‌كانیان وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ى یه‌ك مانگى بۆخهرجكردوون، بۆیه ئه‌وانیش داواده‌كه‌ن مووچه‌كه‌ی دیكه‌شیان بۆخهرجبكرێت.
ئه‌و ژینگه‌پارێزانه دەڵێن، مووچه‌ی هەر یەكێكیان 300 هه‌زار دیناره، بەڵام حكومه‌ت دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ش تەواوی پاره‌كه‌ى بۆ خهرجنهكردوون، لەگەڵ ئەوەی گوزەرانى زۆربەیان خراپه و به‌شی بژێوییان ناكات.
دواى ئه‌وه كۆمانیاى جێبه‌جێكار مووچه‌ى شۆفێرانى ژینگه‌پارێزی خه‌رجكرد و به‌ڵێنی دا كه له ماوه‌ى 15 ڕۆژى داهاتوودا مووچه‌كه‌ى دیكه‌ى ژینگه‌پارێزان و شۆفێران خه‌رجبكات.