سعودیە مەرجێکی دیکەی بۆ عومرەکاران ڕاگەیاند

فەرمانگەی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەک کە بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەرکراوە، ئەو کەسانەی ڤاکسینی چینی و ڕوسییان بەکارهێناوە دەتوانن حەج و عومرە بکەن، ئەویش بە مەرجەوە.

فەرمانگە سعودیەکە ئاشکرایکردووە، “ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی سینوفارم و سپۆتنیک-یان لەخۆیانداوە، دەتوانن بۆ حەج و عومرە سەردانی وڵات بکەن، بەڵام دەبێت کەرەنتینە بکرێن و تێستی PCRی نێگەتیڤ لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن”.

بەپێی زانیارییەکانی حەج و عومرەی سعودیە، تا ئێستا ئاشکرانەکراوە کە ئەمساڵ چەند کەس سەردانی سعودیە دەکەن بۆ فەریزەی و حەج و لەکاتی خۆیدا بەپێی گۆڕانکاریی دۆخی کۆرۆنا لە جیهاندا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share