ئاسایشی پارتی، ئەندامێکی دیکەی هەدەپەی لە هەولێر دەركرد، ناچار هاتووەتە سلێمانی.
گیونگور ئاڵپ، ئەندامەكەی هەدەپەیە كە ڕۆژی 10ی ئەم مانگە لە هەولێر دەركراوە، ئەمڕۆ قسەی بۆ میدیاكان كرد، ڕایگەیاند، ئاسایشی هەولێر مۆڵەتی مانەوەیان بۆ نوێنەكردووەتەوە و دواتر شاربەدەریان كردووە، بە نیگەرانییەوە لە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەولێری ڕووانی و نیگەران بوو لە مامەڵەكە.
ئەندامەكەی هەدەپە بەهۆی ئەوەی کەیسی لەدژ کرابووەوە، نەیدەتوانی بگەڕێتەوە بۆ شاری قەرس-ی باکووری کوردستان و ماوەی نۆ ساڵە ئاوارەی شاری هەولێر بووە، ئاسایشی هەولێر لە ماوەی ڕابردوو ئاگاداریان کردبووە، کە دەبێت لە هەولێر بچێتە دەرەوە، سەرئەنجام سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا بە زۆر کردیانە دەرەوەی هەولێر بەرەو سنووری سلێمانی.
پێشتر و لە ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوودا، ئاسایشی هەولێر ئەندامێکی دیکەی هەدەپەی بەناوی حەسەن کاچار شاربەدەر کرد و کاچار و خانەوادەکەی ئێستا لە سلێمانی دەژین، وەك لە هەواڵەكەی میدیای نزیك لە پەكەكەدا هاتووە.