سبەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، سبەی دابەشکردنی نەوتی سپی ‏لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و لە بنکەی شەش لە ناوشار نەوت دابەشدەکرێت.‏

ماوەیەكە دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگیرابوو، بەهۆی ئەوەی ‏حکومەتی هەرێم بڕی پێویست نەوتی بۆ پرۆسەکە دابین نەکردبوو، لەگەڵ ئەوەش ‏حکومەتی عێراقی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم ڕاگرتبوو.‏

دابەشكردنەوەی نەوت سبەینێ لە ناوشاری سلێمانییەوە دەستپێدەكاتەوە و دانیشتووانی ‏بنكەی شەش نەوت وەردەگرن، بۆ ڕۆژی سێشەممەش له‌ قه‌ڵادزێ نەوتی سپی ‏دابه‌شده‌كرێت.‏

بنکەی حەوت لە ناوشاری سلێمانی تا ئێستا بەتەواوی نەوتیان وەرنەگرتووە و چاوەڕوانی ‏دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە دەکەن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا داوای ئاماری خوێندكاران لە زانكۆكان دەكات بۆ دەستكردن بە یارمەتیدانیان

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى زانكۆكان ده‌كات ئامارى ‏وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و…
Total
0
Share