فەرماندەیەكی سەربازیی ئەمریكا دەڵێت، ڕێكخراوی قاعیدە جارێكی تر لە ئەفغانستان گەشەیكردووە و ئەمریكا ناتوانێت چاودێری بكات.
جهنهراڵ فرانك ماكنزی فهرماندهی فهرماندهیی ناوهندیی سوپای ئهمریكا ڕایگەیاند، دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، ڕێكخراوی قاعیدە لەو وڵاتە گەشەیكردووە.
ماكنزی ئاشكرایكردووە كە كەمبوونەوەی توانا سەربازی و هەواڵگرییەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، چاودێریكردن و بەدواداچوونی قاعیدە و گروپە توندڕەوەكانی ئەستەمكردووە.
دەشڵێت، “ئێستا ئەمریكا 1 یاخود 2%ی ئەو توانایانەی هەن كە پێشتر لە ئفغانستان هەیبوون، ئەوەش وادەكات “زۆر ئەستەم بێت نەك مەحاڵ” ڕێگری بكرێت لە سەرهەڵدانەوەی قاعیدە یاخود دروستبوونی باڵی داعش لە ئەفغانستان”.
فهرماندهی فهرماندهیی ناوهندیی سوپای ئهمریكا جەختدەكاتەوە كە ڕێكخراوی قاعیدە هەوڵی دووبارە خۆبنیادنانەوە لە ئەفغانستان دەدات و بەشێك لە چەكدارەكانی لە سنوورە فشەڵەكانەوە دەچنە ئەفغانستان و سەختە ئەمریكا ژمارەیان بزانێت.
بەر لە كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، ماكنزی ڕایگەیاندبوو، كشانەوەی ئەمریكا وادەكات واشنتن نەتوانێت چاودێریی ڕێكخراوی قاعیدە و سەرهەڵدانەوەی لە ئەفغانستان بكات.