دوای ساڵێك پێشمەرگە ئۆتۆمبێلێکی دزراوی لای داعش دۆزییەوە

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو چەکدارانی داعش، لە شەوێکدا دوو هاوڵاتیی کوردیان ڕفاند و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گرت، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزییەوە.

مانگی دووی ساڵی ڕابردوو لە نزیک ناحیەی زنانە چەکدارانی داعش دوو برای خەڵکی خورماتوویان ڕفاند و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گرت کە لە جۆری “هایلۆکس”بوو، دواتریش دوو براکە لەبەرامبەر پارەدا ئازادکران.

ئەمڕۆ لەئەنجامی ئۆپەراسێونەکەی هێزی پێشمەرگە لەسنوری زنانە، لەلایەن پێشمەرگەکانی لیوای 144 ئۆتۆمبێلەکە لەناو حەشارگەیەکدا دۆزرایەوە.

ئەو دوو برایە لەکاتی گەڕانەوەیان لای ئاژەڵەکانیان، سەرەڕای ئەوەی ژن و منداڵیشیان لەگەڵدا بوو، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕاگیران و ڕفێندران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی هەرێم: هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەموو کارێکی پێویست ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت. لە راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: غەدرێكی زۆر گەورەیە لەژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشڕەو مەجید-مان بیست لە كارەساتەكەی شەوی رابردووی…
Total
0
Share