هەپەگە كوشتنی هەشت ئەفسەر و سەربازی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوشتنی هەشت ئەفسەر و سەربازی توركیای ڕاگەیاند، دەڵێت، گەریلا لە زاپ چالاكیی ئەنجامداوە و گورزی لە سوپای توركیا وەشاندووە، توركیا دانی بە كوژرانی سەربازدا نا، بەڵام ژمارەیەكی كەمتر دەڵێت.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە، دوێنێ و ئەمڕۆ گەریلا لە ناوچەی زاپ ئۆپەراسیۆن و چالاكییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و پێكدادان ڕوویداوە.

هەپەگە دەڵێت، لە دوای نیوەڕۆی دوێنێوە چالاكییەكە دەستیپێكردووە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەشت ئەفسەر و سەربازی توركیا كوژراون و تەرمەكانیان كەوتوونەتە دەستی گەریلاوە.

ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بووە لە هێرشكردنە سەر “گردی شەهید مونزو” لە هەرێمی زاپ لە پێنج قۆڵەوە و چەكی قورسیش بەكارهاتووە، جگە لە كوشتنی هەشت سەرباز و ئەفسەرەكە، دوو سەنگەر خاپوورکراون، دەستیش بەسەر دوو چەکی  M-16، یەک بۆمباهاوێژ، یەک BKC و ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی توركیا لە تویتەر كوژرانی سێ سەربازی سوپاكەی لە ئۆپەراسیۆنی “پەنجە بروسك” ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

دامەزراوەی ڤیم ڕایگەیاند، لەو پڕۆژانەی لەلایەن کارسازانەوە لە پارێزگاکانی هەرێم پێشکەشکراون، 28 کارساز پشتگیرییان دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share