وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باس له‌ پێنج هه‌زار هه‌لی كار ده‌كات ‏

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌یاسایه‌كیان له‌ په‌رله‌مانه و ‏خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە،‌ به‌ په‌سه‌ندكردنى هه‌لى كار بۆ پێنج هه‌زار كه‌س ‏دابینده‌كات. ‏

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى بە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ‏پەرلەمانی كوردستان كردووه‌، كە تیایدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و ‏سەرچاوەکانی ئاو بەشداربووە و “گفتوگۆیەکی چڕ ئەنجام درا، بە مەبەستی خوێندنەوەی ‏دووەمی پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان – ‏عێراق”.‏

وەزارەتەكە دەڵێت، ئەو پرۆژەیاسایە بە یەکێک لە پرۆژە هەره‌ گرنگ و ستراتیژیەکانی ‏وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دادەنرێت، چونكه‌ لە ڕێگەی بەکارخستنی ‏پڕۆژەیاساكه‌ لە سێکتەری کشتوکاڵی دەرفەتی کار بۆ پێنج هەزار لە دەرچووانی کۆلێژ و ‏پەیمانگه‌کانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان ده‌ڕەخسێنرێت.‏

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌ دووپاتیدەكاتەوە، ئەم هەنگاوە دەبێتە فاکتەرێکی بەهێزی پێشخستنی ‏پرڕۆژە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ سوودوەرگرتن لە توانای دەرچووان و ‏دابینکردنی دەرفەتی کار و زەمانەتی بیمەی خانەنشینی بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە بڕگە ‏و ماددەکانی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە.‏

بابەتی پێشتر

شیكردنەوەی داتاكان لە ڕاپۆرتەكەی دیلۆیتەوە<br> كۆمپانیای كار نزیكەی سێیەكی حكومەت داهاتی لە نەوتی هەرێم دەستدەكەوێت

بابەتی دواتر

ئۆڵیمپیادی زستانە گرژیی زیاتری خستە نێوان چین و وڵاتانی خۆرئاواوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share