وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواكارییهكى به‌په‌له ئاراسته‌ى زانكۆكان ده‌كات ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى شارەکان ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.
له نووسراوێكدا كه واژووى د.ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنى باڵاى له‌سه‌ره، دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندكاران، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لەسەرجەم زانکۆکانى کوردستان كردووە تاوه‌کو ڕۆژى سێشەمەى داهاتوو ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەوە و دەرەوەى شارەکان بە جیا، کە بە زانکۆلاین وەرگیراون، بنێرن بۆ وەزارەت تاوه‌کو کارى پێویستى لەسەر بکرێت.
داواكارییەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای ئەوە دێت، كە وەزارەتی دارایی، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕى حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری وەك پێشینەی مانگانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابینكرد، بۆ پاڵپشتیی قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزاریى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خوێندكاران.
ده‌قی نووسراوه‌كه: