تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ بەهۆی هەوکردنی سییەکانیانەوە داخڵکراون.

تەنها لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 600 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژکاریی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانیان کردووە و لەو ژمارەیە 114 منداڵ داخڵکراون.

لەوبارەیەوە دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری ڕایگەیاند، هەریەک لە بەشەکانی (منداڵی تازە لەدایکبووی یەک، چاودێریی ورد) بەشێک لە یەکەکانی ناو نەخۆشخانەکە پڕبوون لە منداڵی نەخۆش.

بەپێی وتەی دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵکراون تەمەنیان خوار یەک ساڵە و هۆکارەکەشی هەوکردنی سییەکانیانە، کە بەشێکی زۆر لەو منداڵانە پێویستییان بە مانەوەیە لە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، بەهۆی زۆریی نەخۆشەکانەوە ڕایگەیاند کە پێویستە ژمارەی تەختی نەخۆشخانەکە زیادبکەن.

دڵنیاییش دەداتە کەسوکاری نەخۆشەکان کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا فشاری سەر نەخۆشخانەکە چارەسەردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و بەسەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری شارەوانی…
Total
0
Share