پێشمەرگە و سوپای عێراق دوو کۆبوونەوەی سەربازی و هەواڵگری دەکەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتیی جەبار یاوەر، ‏ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ سوپای عێراق و ‏هەواڵگریی سوپا کۆبوونەوە دەکەن.‏

بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا بكرێن، هەواڵگریی سەربازی ‏وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگریی بەرگریی عێراق لە  فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە ‏هاوبەشەکان كۆدەبنەوە.‏

لەکۆبوونەوەیەکی دیكەشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگریی عێراق، کۆبوونەوەیەک ‏لەنێوان ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمینداریەتی گشتیی بەرگری بەغداد ‏بەڕێوەبچێت، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بكرێت، كە لە ناوچە ‏كێشەلەسەرەكان و سنوورەكانی نێوان پێشمەرگە و دروستبوون، هەروەها هەوڵدان بۆ ‏چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، تا بۆ بەیەکەوە ‏ڕۆڵبینین لە ڕاوەدوونان و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش.‏

کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ‏ئامانجی بنبڕکردنی جووڵەی چەکدارانی داعش و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ‏ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەییکردنی ئەنجامدانی ‏ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا، لەپێشینەی گفتوگۆکاندایە.‏

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت: سووتانی گازی عێراق تا 2024 بەڕێژەی 90% کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

چامپیۆنز لیگ.. ئەمڕۆ یاریی بەهێز بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share