وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: تیرۆریستان ڕاوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە

شه‌وى ڕابردوو جارێكى تر چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە ‏سنووری کەرکوک و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە وەڵامی هێرشەکە درایەوە و دوو ‏پێشمەرگە شەهیدبوون.‏

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیه‌وه‌، چەکدارانی داعش دوو خاڵی فەوجی 3ی لیوای ‏‏126ی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەیان لە گوندى قەرە سالم لە ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ‏ناحیەی پردێ بەئامانج گرتووه‌، لەئەنجامی هێرشەکەشدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون، كه‌ ‏یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.‏

هاوكات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “تیرۆریستانی ‏داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆسەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی ‏پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی ” قەرە سالم” دا.‏

وەزارەتەكە دەڵێت “لەو پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لە ڕیزەکانی هێزی ‏پێشمەرگە هەن”، بێ ئەوەی هیچ ئامارێك ڕابگەیەنێت.‏

بەڵام وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دڵنیایی داوە لەوەی “تیرۆریستان ڕاوەدوونران و بارودۆخەکە ‏لەژێر کۆنترۆڵدایە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: کارمەندێکمان لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

کارمەندێكی وەزارەتی کارەبا لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو. ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکاتی…
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک و سێنتکۆم ئەنجامدا

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەست. جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكگرتوو: هاوكار بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداریی ‏تەندروست و خزمەتگوزار

بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە هێزێكی مەدەنیی میانڕە‌و و خاوەنهەڵوێستی بەرپرسیار وەسفدەكات، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی…
Total
0
Share