لە تەقینەوەوە بۆ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە.. نەتەنز لەژێر هەڕەشەدایە؟

لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە نزیک بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئەسفەهان چەند ڕووداوێک ڕوویاندا، کە تەنانەت لەناو میدیای ئێرانیدا چەندین خوێندنەوەیان بۆکراوە، دوێنێ تەقینەوە ڕوویدا و ئەمڕۆش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەکارکەوتوو، هەڵگیرایەوە.

شەوی ڕابردوو دەنگی تەقینەوەیەک لەگەڵ ڕوناکییەکی گەورە لەنزیک بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئەسفەهان بیستران و بینران، دواتر بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، هۆکاری تەقینەوەکە تاقیکردنەوەی مووشەکێک بووە لەنزیک بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز.

ڕووداوەکە پەشۆکاوی لەناو میدیای ئێراندا دروستکرد، دوای ڕووداوەکە بەرپرسی کارگێڕیی نەتەنز ڕایگەیاند، مووشەکێک تاقیکراوەتەوە و بۆئەوەش هاوئاهەنگی تەواوکراوە، بەڵام بەشێک لە بەرپرسانی دیکە وتیان زانیارییان نییە و لێکۆڵینەوە دەکەن.

بەیانیی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان هەڵگرتەوە، کە لەشێوازدا لە دوو جۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەچێت، ئەوانیش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “سیمرغ”ی ئێرانی و “ئاڕ کیو 170″ی ئەمریکین.

فڕۆکەی “ئاڕ کیو 170″ی ئەمریکی

فڕۆکەی سیمرغی ئێرانی

لەو ڤیدیۆیەدا کە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت هێلیکۆپتەرێک فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەگوازێتەوە.

جێگری بەرپرسی سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری “چوارمحەلی بەختیاری” دەڵێت، “ئەو فڕۆکەیە لە “شار کورد”ەوە هەڵساوە و بەهۆی بای زۆر و نەگونجاویی کەشوهەواوە لە شاری “کوهرنەک” کەوتووەتە خوارەوە.

شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نزیکە لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزە و ڕەنگە پەیوەندی بە گرژییەکانی ئەمدوایەی ناوچەکەوە هەبێت، کە تا ئێستا دیارنییە هێرشکراوەتەسەر بنکەکە یان تاقیکردنەوەی مووشەک بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئەردۆغان کوردی کۆمەڵکـ.ـوژ کردووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئـ.ـێران. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: لەژێر سەرکردایەتیی…
Total
0
Share