بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆببێتەوە، بەمەبەستی پاڵپشتی لە داواكارییەكانیان و هاوكاریكردنیان لە چارەسەری گرفتەكان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، كۆبوونەوەكە كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سياسیی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەبێت، نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەيمانگاکانی سنووری سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و بەشێک لە زانکۆ و پەيمانگاکانی هەرێم بەشداردەبن، بەمەبەستی پاڵپشتيکردنی داواکارييەکانی خوێندکاران و هاوکاريکردنيان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانيان.
لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەيمانگاکانی (سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە، شارەزوور، كەلار، كفری، خانەقین، ڕانیە، قەڵادزێ، كۆیە، چەمچەماڵ، سەیدسادق، چوارتا، دوكان و دەربەندیخان) بەشداردەبن.
پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆ كۆبووەوە و بەڵێنی پێدان گرفت و داواكارییەكانیان چارەسەر بكات.
دوێنێش بڵاوكرایەوە، كە بەشێك لە یارمەتییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیەندرایە زانكۆی سلێمانی و بەشە ناوخۆییەكانی، گەیشتنی یارمەتی و پێداویستییەكانیش بۆ زانكۆ و پەیمانگاكانی دیكە بەردەوام دەبێت.