بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابینبکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خاوەنپێویستییە تایبەتەکانەوە ڕایگەیاند، ژیان و گوزەرانی خاوەنپێداویستیی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابین بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ” خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لامان رێزلێگیراون، وەک توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەی کوردی لێیان دەڕوانین و لە پێشینەی کارەکانمانە خزمەتی زیاتریان بکەین و لە ئاست خواست و داواکارییەکانیان بین”.

بافڵ تاڵەبانی باس لەوەدەکات، “ژیان و گوزەرانی خاوەنپێداویستیی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت، پێویستە ھەموومان پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانیان بین و کاربکەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆیان، ئەوە ئەرکە و دەبێت جێبەجێی بکەین”.

بە ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی دادەنێت، بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابینبکەن و زەمینەیان بۆ بڕەخسێنرێت تا بەشدارێکی چالاکتری ناو کایەکانی کۆمەڵ بن، تواناشارەواکانیان بە گەڕبخرێت و شانبەشانی توێژ و چینەکانی تر خزمەتی زیاتری ھەرێمەکەیان بکەن.

ڕاشیگەیاند، “ئەمڕۆ کە رۆژی جیھانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانە، باوەڕی تەواوم بە تواناکانتان هەیە، سەرباری ئاستەنگەکان دانەبڕاوان و لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا رۆڵ دەبینن، بۆیە ئێوە شایەنی گەرمترین پیرۆزباین لەم بۆنەیەدا و بەڵێنیشتان پێدەدەم پشتیوان و ھاوکارتان بم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەگەڵتان دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاوات و خواستەکانتان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆتان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و…
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
Total
0
Share