وتەبێژی یەکێتی: دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەیان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو کورسییەی لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا وەرگیراونەتەوە، ئیستحقاقی یەکێتین و گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی خۆیان.

ئەمین بابە شێخ، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی یەکێتی ڕایگەیاند، “ئێمه‌ دڵنیاین وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوو كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ڕه‌وای یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كوردستانه‌، به‌تانه ‌و ڕێكاری یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یان، واتە ئه‌م پێشێلكارییه‌ به‌ ڕێككاری یاسایی ڕاستكراوه‌ته‌وه‌”.

وتەبێژی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، “ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌مان ڕێككار به‌رده‌وامده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافی سێ كورسیی كاندیده‌كانی تری هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ بازنه‌كانی یه‌كی هه‌ولێر و بازنه‌كانی سێ و چواری نه‌ینه‌وا”.

ئەمین بابە شێخ وتیشی، “دڵنیاشین كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره ‌و ئه‌ركه‌كانی به‌پێی یاسا و ده‌ستوور جێبه‌جێده‌كات و ده‌ستێوه‌ردانی له‌ كاروباری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەكان نه‌كردووه ‌و نایكات”.

پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ ڕایگەیاندبوو، “دەستوەردان لە ئەنجامەکاندا کراوە، بۆیە پارتی کورسییەکی لەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

سەدر و لایەنە شیعییە ناڕازییەكان لەسەر چی ڕێككەوتوون؟

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: سەرۆك كۆمار دەستی لە كارەكانمان وەرنەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم مامۆستایان

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، یەكی ئەیلول وەكو رۆژی پەیوەندییكردنی مامۆستایان دیاریكراوە و دەشڵێت،” تائێستا لە وەزارەتی پەروەردەوە…
Total
0
Share