گواردیۆلا ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

پێپ گواردیۆلا یەكەم ڕاهێنەرە بتوانێت بە 204 یاری بگاتە بردنەوەی ژمارە 150 لە ‏خولی ئینگلتەرا.‏

لە هەفتەی 14ی خولی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ ‏بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئەستۆن ڤێلا-ی بردەوە و یەكەم شكستی تووشی ستیڤن جیرارد-ی ‏ڕاهێنەری نوێ كرد.‏

گواردیۆلا پێیوایە تیپەكەی ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە و توانیویانە بە باشی ‏كۆنترۆڵی ناو یاریگا بكەن.‏

ئاماژەشی بە پێكانی ژمارەیەك لە یاریزانەكانی دا و هیوایخواست بە زووترین كات ‏بگەڕێنەوە.‏

گواردیۆلا بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا بردنەوەی ژمارە 150ی بەدەستهێنا، پاش ئەنجامدانی ‏‏204 یاری لەخولی ئینگلتەرا، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە و پێشتر بەناوی سێر ‏ئەلێكس فێرگسۆنەوە بوو، كە بە 247 یاری 150 بردنەوەی تۆماركردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ بارسا ده‌ستپێده‌کات

ئه‌ستێره‌ی دێرینی به‌رشلۆنه‌ و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، چاڤی هێرناندێز به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ کرد، یه‌که‌مین…
Total
0
Share