نرخى نه‌وت جارێكى تر به‌رزبووه‌وه‌

نرخى نه‌وت دواى ئه‌و دابه‌زینه‌ به‌رچاوه‌ى له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو تۆماریكرد، جارێكى ‏دیكه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كاندا نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت 75 ‏دۆلاری تێپه‌ڕاند.‏

به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا، كە یەكەم ڕۆژی مامەڵەكانی ‏هەفتەیە، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ ‏ڕێژه‌ى 2.92% به‌رزبووه‌وه‌ و به‌ نزیكەی 75.60 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.‏

هاوكات نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به نزیكەی 71.40 دۆلار ‏مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌ڕێژه‌ى 3.26% به‌رزبووه‌وه‌.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى بۆ ئه‌گه‌رى كەمكردنەوەی ‏به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتی له‌لایه‌ن ئۆپیك پڵه‌سەوە گه‌ڕانده‌وه، وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ دەركەوتنی ‏گۆڕاوى ئۆمیكرۆن و گەڕانەوە بۆ كەمكردنەوە و ڕاگرتنی هاتوچۆ و گەشت.‏

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژى هه‌ینى نرخى نه‌وت 10% نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا و هه‌ر به‌رمیلێك ‏نه‌وتى برێنت بە‌ 72.72 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەكاتێكدا لەماوەی ڕابردوودا نەوت ‏چەند جارێك 85 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پێشتر

لە نەجەف فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی نزیک لە ئێران دەرچوو

بابەتی دواتر

میدیاکانی ئەفغانستان یەک بە یەک دادەخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share