بەهۆی دزینانەوە ئاوەڕۆی تاران “سەرەمەنۆڵەکان” بە دەستی دوو دەکڕێتەوە

کۆمپانیای سەرپەرشتیاری ئاوەڕۆی تاران ڕایگەیاند، بەهۆی دیزنی هەزاران سەرەمەنۆڵ و شەبەکەی ئاوەڕۆکان، ناچارن ئەو کەرەستانە بە دەستی دوو لە بازاڕی ڕەشدا بکڕنەوە.

مەسعود ڕەزا، جێگری کۆمپانیای سەرپەرشتیاری ئاوەڕۆکانی تاران ڕایگەیاندووە، ” لەماوەی چەند ساڵێکدا %80ی کەرەستەکانمان دزراون و بەناچاری دەیانکڕینەوە، بۆیە ئەو سەرەمەنۆڵ و کەرەستانە دووجار تێچوویان هەیە بۆ ئێمە، ئەگەر نەبێتە چەندان جار”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، لەماوەی ساڵێکدا چوار هەزار و 900 سەرەمەنۆڵیان دزراوە، لە کاتێکدا یەک سەرەمەنۆڵ لە بازاڕەکاندا دەگاتە دوو ملیۆن تمەن.

کۆمپانیای ئاوەڕۆکانی تاران ئاشکرایکردووە دزینی ئەو سەرەمەنۆڵانە ملیارها تمەن زیانی بە کارەکەیان گەیاندووە و ئاوا بڕوات دەبێت بیر لە گۆڕینی یان توندوتۆڵکردنی سەری ئاوەڕۆکان بکەنەوە.

پێشتر چەندجارێک میدیاکانی ئێران باسیان لە دزینی کەرەستە بەبەهاکانی ناو پاس و میترۆکان کردبوو، بەجۆرێک هۆشداری درابوو لە دزینی ئاسنی ڕێگای شەمەندەفەرەکانیش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە کە خەریکە دەتەقێتەوە و دەشڵێت، “پێویستە…
Total
0
Share