هەولێر.. هاوكات لەگەڵ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پیاوێک تەقەی لە ‏ژنەکەی کرد

ئەمڕۆ کەسێک لە هەولێر دوو فیشەکی بە ژنەکەیەوە نا و برینداریکرد، لەكاتێكدا چەند ‏ڕۆژێكە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێكردووە.‏

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “ئەمڕۆ پاش نیوەرۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە ‏لە گەڕەکی كارێزان، دەستبەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە گەیشتنە شوێنی ‏مەبەست و کەسی تەقەکەریان بەناوی (ھ. ع. ق) دەستگیرکرد، کە خێزانی خۆی بە دوو ‏گوللـە بریندار کردبوو”.‏

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە “دەستیان بەسەر چەکی بەکارھاتوودا گرتووە لە جۆری ‏کڵاشینکۆڤ و دەمانچە و چەقۆیەک، خێزانەکەشی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ‏تۆمەتباری ناوبراویش پەڕاوی بۆ کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژی”.‏

لە 25 ی ئەم مانگەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان، بە پشتگیریی حکومەتی ‏هەرێم، هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیی دژی ژنانیان ‏دەستپێكردووە، هاوكات لەگەڵ هەڵمەتەكە لە تەواوی جیهاندا.‏

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

تا ئێستا دیار نییە حكومەت چەند و چۆن یارمەتیی خوێندكاران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share