پۆڵا سیروان تاڵەبانی: هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی گونجاو نییە و دەبێت سیستمێکی دیکە پەیڕەوبکرێت

پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی گونجاو نییە و دەبێت سیستمێکی دیکە پەیڕەو بکرێت، کە لەگەڵ واقعی حزبدا بگونجێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا/ بەشی کوردی، پۆڵا سیروان تاڵەبانی لەسەر دۆخی حزبەکەی ڕایگەیاندووە، “هەندێکجار ڕووداوەکان سەردەکێشن بۆ دۆخی نەخوازراو، لە کاتێکدا ئەو دۆخە نەخوازراوە خواستی هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی لەسەر نیە بە هاوسەرۆکیشەوە، چونکە کەس لەگەڵ ئەوەنیە کێشەکان بەهێز چارەسەر بکرێن، هەمووی لەگەڵ دیالۆگ و گفتوگۆدایە.”

هەر سەربارەت بە سیستمی هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئاشکرایکردووە، بەشێکی زۆر لەناو حزبەکەی پێیان باشە کە سیستمێکی گونجاو بۆ یەکێتی بدۆزرێتەوە و لەگەڵ واقعی حزبدا گونجاو بێت.

سەبارەت بە ڕووداوەکەی ڕانییە ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، “بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕوونبوو، بڕیاڕی دەستگیرکردنی هەبووە و خۆی ڕادەست نەکردووە، لەئەنجامدا ئەو دۆخە ڕوویداوە و کەسیش لەگەڵ ئەوەنیە کێشەکان بەهێز چارەسەر بکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share